وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئێوارەی رۆژی سێشەممە لیستی مووچەی مانگی سێ رەوانەی وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق كرا.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئێوارەی رۆژی سێشەممە لیستی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە رێگای تیمی تەكنیكیی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستانەوە رەوانەی وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق كرا.
پێشتریش ئاماژە بۆ ئەوە كرا، كار بۆ ئەوە دەكرێت بەر لە جەژن مووچەی مانگی سێی مووچەخۆرانی هەرێم دابەشبكرێت.