ئەمڕۆ وەفدی دانوستانکاری یەکێتی و پارتی جارێکی دیکە کۆدەبنەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتوون، ئەمڕۆ جارێکی دیکە وەفدی دانوستانکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر کۆدەبنەوە.
کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی وەفدەکەی یەکێتی و پارتی یەکەمین کۆبوونەوەیە لەدوای کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان هەردوولا سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی 10 یەمی حکومەتی هەرێم.
پێشتر سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاندبوو، پێکهێنانی حکومەت زۆر نزیکە.