کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە

 کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت.

باسی لەوەشکرد، سبەینێ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرمی 3-2 پلە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ بەرزدەبێتەوە، لە کاتەکانی ئێوارە، کەش دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو، هەروەها ئەگەری بارینی نمەباران و بارانی مامناوەند هەیە لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک و هەولێر، کاریگەریی ئەم شەپۆلەش تاوەکو بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە بەردەوامدەبێت.

بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 27 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 26 پلەی سیلیزی

دهۆک: 25 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 26 پلەی سیلیزی

ئامێدی: 24 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 27 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 30 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 28 پلەی سیلیزی

سۆران: 25 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 16 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 32 پلەی سیلیزی

 

 

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share