بڕیارە سبەی چوارشەممە کۆنفرانسی خولی دووەمی دیداری یەکێتی، کۆنفرانسی سلێمانی-چەمچەماڵ لە شاری سلێمانی دەستپێبکات.
سکرتاریەتی لیژنەی باڵای دیداری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، کۆنفرانسی حەوتەمی دیدار لە سلێمانی، کۆمەڵێک تەوەری گرنگ لەخۆدەگرێت، کە میوانداریی روانگەی تێکۆشەر و هەڤاڵانی شارەکە و سنووری چەمچەماڵ دەکات لەسەر سیاسەت و پرسەکانی یەکێتی و رێوشوێنەکانی گەشەپێدان و نوێکردنەوەی ئۆرگانەکانی حزب.
کۆنفرانسی سبەی، دوابەدوای کۆنفرانسەکانی موسڵ، بادینان، کۆیە، هەولێر، گەرمیان-خانەقین و شارەزور دێت، هاوکات کۆنفرانسەکانی راپەرین و کەرکوک-دوزیش، بەمزووانە کاتەکەیان رادەگەیەنرێت.
یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان، له رۆژی 15/2/2025، دهستیكرد به بهستنی كۆنفرانس بۆ ئهنجامدانی دووههمین دیداری خۆی، لهكاتێكدا له ساڵی 2022، دیداری یهكهمی بهستووە.