ئاگادارییەك بۆ هاوڵاتییان

بەڕێوەبەری خۆراكی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە و رایدەگەیەنێت، برنج و زەیتی مانگی یەك بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت.

كامەران فەتاح، بەڕێوەبەری خۆراكی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سەبەتەی خۆراكی مانگی یەك دابەشكراوە و تەنها برنج و زەیتی دابەشنەكراوە و ئەوەش لە عێراقەوە نەنێردراوە كە بڕەكەی كەمبووە.

وتیشی، “رۆژانە ئەو برنج و زەیتەی لە عێراقەوە بۆمان دەنێرێت بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشی دەكەین و دوای كۆتاییهاتنی دەست بە دابەشكردنی سەبەتەی خۆراكی مانگی دوو بەسەر هاوڵاتییاندا دەكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share