سیپان عەزیز: دەبێت لەگەڵ مووچەخۆرانی عێراق مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دابەشبكرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لەم هەفتەیەدا لیستی مووچەی مانگی سێ بۆ بەغداد دەنێرێت و دەشڵێت، “دەبێت لەگەڵ مووچەخۆرانی عێراق مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دابەشبكرێت”.

سیپان عەزیز، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا لیستی مووچەی مانگی سێ دەنێردرێت بۆ بەغدا و هەمان لیستی مووچەی مانگی دووە و وردبینی تێداكراوە و دەبێت سەرجەم مانگەكان لەگەڵ عێراقدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بنێدرێت.

وتیشی، “هەفتەی داهاتوو نزیكدەبینەوە لە كۆتایی مانگ و دەبێت لەگەڵ مووچەخۆرانی عێراق مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دابەشبكرێت و دواكەوتنی مووچە هیچ بیانوویەك هەڵناگرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌شناسیی هه‌رێم: سبه‌ینێ به‌شێوه‌ى پچڕپچڕ باران ده‌بارێت

كه‌شناسیی هه‌رێم پێشبینیده‌كات، سبه‌ینێ پێنجشەممە باران به‌شێوه‌ى پچڕپچڕ ببارێت. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، پێشبینییەکانی کەشوهەوای سبەینێی شارەکانی…
Total
0
Share