سبەینێ لەم ناوچەیە نەوت دابەشدەکرێت

یەكەی سووتەمەنیی چەمچەماڵ لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، “ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانەی سنووری قەزای چەمچەماڵ دەكەین كە فۆڕمی خۆراكیان كەركوكە و تاوەكو ئێستا نەوتی پسووڵەی ژمارە 7یان وەرنەگرتووە، سبەی سێشەممە، بۆ سێیەم رۆژ لەسەریەک نەوتی كەركوك دابەشدەكرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، شوێنی دابەشکردنی نەوتەکە دەکەوێتە ناحیەی شۆڕش لەبەردەم فەرمانگەی ئاو و نزیک مزگەوتی محەمەدی.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، وەرگرتنی نەوتەكە پێویستی بە پسووڵەی ژمارە 7 و كارتی نیشتیمانی و كۆپییەكەیەتی و بڕەكەی 50 لیترە و نرخەكەی 7500 دینارە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی هەرێم: بەراورد بە ساڵی پار هەموو بەنداوەکان ئاوێکی زیاتریان تێدایە

بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەراورد بە ساڵی پار هەموو بەنداوەکان ئاوێکی زیاتریان تێدایە و بەنداوە بچووکەکانیش زۆربەیان…
Total
0
Share