سبەی لەم ناوچەیە نەوتی سپی دابەشدەكرێت

یەكەی سووتەمەنیی چەمچەماڵ لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، “ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانەی سنووری قەزای چەمچەماڵ دەكەین كە فۆڕمی خۆراكیان كەركوكە و تاوەكو ئێستا نەوتی پسووڵەی ژمارە 7یان وەرنەگرتووە، سبەی دووشەممە نەوتی كەركوك دابەشدەكرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە قەزای چەمچەماڵ- گەڕەكی ئاسودە( ئەنفالەكان) لە بەردەم نەخۆشخانەی ئاسوودە نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، وەرگرتنی نەوتەكە پێویستی بە پسووڵەی ژمارە 7 و كارتی نیشتیمانی و كۆپییەكەیەتی و بڕەكەی 50 لیترە و نرخەكەی 7500 دینارە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران بە ڕووی جموجوڵە بازرگانییەکاندا دەکرێتەوە

سبەینێ یەکشەممە، دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران بە ڕووی هاتووچۆی گەشتیاریی و جموجوڵە بازرگانییەکاندا دەکرێتەوە. راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی…
Total
0
Share