کەشناسیی عێراق: شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکە دەگرێتەوە

کەشناسیی عێراق رایگەیاند، پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە و شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکە دەگرێتەوە.

دەستەی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی عێراق پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای شارەکانی عێراق راگەیاند و ئاماژەی بەوەدا، لەچەند رۆژی داهاتوودا شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکە دەگرێتەوە و پلەی گەرمی چەند پلەیەک بەراورد بە رۆژانی پێشووتر نزمدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەمڕۆ پلەی گەرمی بۆ شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەم جۆرە دەبێت:

سلێمانی 26 پلە

هەولێر 30 پلە

دهۆک 27 پلە

کەرکوک 31 پلە

بەغداد 30 پلە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمەوە كۆمپانیایەكی بواری نەوت كارمەندەكانی كەمكردەوە

كۆمپانیای گەڵف كی ستۆن-ی بەریتانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە، زیانی گەورەیان بەركەوتووە و ناچاربوون 55٪ـی…
Total
0
Share