لەلایەن هێزەکانى پۆلیسى نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە کەسێک بە تۆمەتى دزینى تانکەرێک دەستگیرکرا.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى رایگەیاند، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگری لە جۆری (تانكەر) لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر تانكەرە دزراوەكەدا.
دەشڵێت، لەئێستادا تۆمەتبار (س.ج.ع.) لەدایكبووی 1997 و بە ناسنامە عەرەب بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.