ماوەی 30 خولەكی خایاندووە.. ناوەرۆكی پەیوەندییەكی بایدن و ترۆدۆ

جاستن ترۆدۆ و جۆ بایدن

سەرۆكوەزیرانی كەنەدا و سەرۆكی ئەمریكا پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و بڕیاریشیاندا مانگی داهاتوو كۆببنەوە.

نوسینگەی جاستن ترۆدۆ، سەرۆكوەزیرانی كەنەدا لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، ترۆدۆ ڕۆژی هەینی 22ی كانونی دووەم پەیوەندییەكی تەلەفۆنی 30 خولەكی لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا ئەنجامداوە و بڕیاریانداوە مانگی داهاتوو چاویان بەیەك بكەوێت لەپێناو نوێكردنەوەی هاوڕێیەتی قوڵ و بەردەوامی نێوان كەنەدا و ویلایەتە یەكگرتووەكان.

پەیوەندییە تەلەفۆنییەكە بە یەكەم پەیوەندی بایدن دادەنرێت بە سەركردەی وڵاتێكی بیانی، ئەمەش ستراتیجی قوڵی پەیوەندییەكانی نێوان ویلایەتە یەكگرتووەكان و كەنەدا نیشاندەدات، وەك ئەوەی كۆشكی سپی لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی پێداوە.

بەپێی بەیاننامەكەی ئۆتاوا، هەردوو سەرۆك تیشكیان خستووەتەسەر كۆمەڵێك دۆسیە لەوانە ڕوبەڕوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا كە بووەتە هۆی داخستنی سنووری نێوان هەردوو وڵات لە ئازاری ڕابردووەوە و، پەیوەندییە ئابورییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ، سەرەڕای پێویستی پاراستنی ژینگە.

س: فڕانس پرێس

بابەتی پێشتر

پەرلەمانی عێراق لە ماوەی 10 ڕۆژدا بڕیار لەسەر پرۆژەیاسای بودجە دەدات

بابەتی دواتر

نرخی دۆلار دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تاڵیبان لە كابوڵ نزیكدەبێتەوە

پێشڕەویی چەكدارانی بزوتنەوەی تاڵیبان بەرەو كابوڵ درێژەی هەیە، دوای كۆنترۆڵكردنی ویلایەتەكانی ئەفغانستان یەك بەدوای یەكدا و هەندێكیشیان بەبێ…
Total
0
Share