ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا بە تەلەفۆن لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی قسەیکرد و بڕیاردرا سەردانی بەغداد بکات.
ئێوارەی ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنساوە پێگەیشت و پرسی بەستنی کۆنگرەی سێیەمی بەغداد بۆ هاوکاری و هاوبەشی تاووتوێکرا.
هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا هەردوولا بڕیاریاندا لەرێگای لیژنەیەکی هاوبەشەوە وادەی سەردانی ماکرۆن بۆ بەغداد دیاریبکەن.
هاوکات، گۆڕانکارییەکانی سوریا و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، ئاسایشی لوبنان، دۆخی غەززە گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.