گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی حەلەب دەستپێدەکاتەوە

گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی حەلەب دەستپێدەکاتەوە و بڕیارە 18ی مانگی ئازار بەڕوی سەردانیکەرانیدا بکرێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی سوریا رایگەیاند، لە ئێستادا قۆناغی ئامادەکارییەکان بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەی حەڵەب تەواوبوون و لەچەند رۆژی داهاتوودا فڕۆکەخانەکە بەرووی سەردانیکەرانیدا دەکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لەماوەی رابردوودا دەستکراوە بە ئامادەکاری تەکنیکی و کارگێڕی بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەکە، هەربۆیە بڕیارە لە 18ـی مانگی ئازاردا فڕۆژەخانەی حەڵەب بکرێتەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەماوەی رابردوودا بەهۆی سزا بەردەوامەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپاوە بۆ سەر سوریا و ناجێگیری بارودۆخی ئاسایشی ناوچەکە، %70ـی فڕۆکەخانەکانی وڵاتەکە زیانیان بەرکەوتبوو، لە ئێستاشدا بارودۆخەکە بەرەو ئاساییبوونەوە دەڕوات و بەشێکی زۆری سزاکان هەڵگیراون.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share