قوباد تاڵەبانی بەردی بناغەی پڕۆژەیەكی لە هەڵەبجە دانا و پڕۆژەیەكی دیكەشی بەسەركردەوە

نوسینگەی قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، جێگری سەرۆك وەزیران بە یاوەری وەزیری ئاوەدانكردنەوە بەردی بناغەی پڕۆژەیەكی لە هەڵەبجە دانا.

نوسینگەی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، پردی تەنگی سەید محەمەد پڕۆژەیەكی ستراتیژییە لە ناوچەكەدا و پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان پێكەوە دەبەستێتەوە و ئەمڕۆ لەلایەن قوباد تاڵەبانی و بەیاوەری دانا عەبدولكەریم بەردی بناغەكەی داندرا، ئەم پردە درێژییەكەی 600 مەتر دەبێت و بە گوژمەی نزیكەی 27 ملیارد دینار لەماوەی 900 رۆژدا جێبەجێدەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەم سەردانەی جێگری سەرۆك وەزیراندا پڕۆژەی سایلۆی هەڵەبجە بەسەركرایەوە و خودی خۆی بە دواداچونی بۆ چۆنییەتی بەرەوپێشچونی كارەكانی پڕۆژەكەكرد.

سایلۆی هەڵەبجە یەكێكە لە پڕۆژە ستراتیژییەكانی پارێزگای هەڵەبجە و لە ساڵی 2024دا بەردی بناغەكەی داندراوە و بڕیارە لە ماوەی دوو ساڵدا تەواو بكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ستران عەبدوڵا: ئەم هەڵبژاردنە گەڕانەوەیە بۆ راستەڕێی حكومڕانییەكی دروست

ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، “ئەم هەڵبژاردنە چارەنووسسازترینە، یەكلاكەرەوەیە و گەڕانەوەیە بۆ هاوسەنگی هێز و راستەڕێی حومكڕانییەكی…
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێم: 44 پەرتوکی رووپۆشکراو بە ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا

دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، دەستبەسەر 44 پەرتوکی رووپۆشکراو بەماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ گرتووە. بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای…
Total
0
Share