لە هەولێر بەهۆی تەقینی بوتڵی غازەوە چوار کەس برینداربوون

بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی تەقینی بوتڵی غازەوە چوار کەس برینداربوون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی تەقینی بوتڵێکی غازی چێشتلێنانەوە لە ماڵێکدا چوار کەس برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشدا، تەقینی بوتڵەکە بووەتە هۆی زیانگەیاندن بە تەواوی ماڵەکە و بەهۆیەوە چوار کەس کە ئەندامی خیزانێک بوون لە ماڵەکەدا برینداربوون.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، شوێنی رووداوەکە بریتیبووە لە گەڕەکی ئاڵتوون سیتی لە هەولێر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: سبەینێ کۆتا وادەیە بۆ وەرگرتنەوەی پەنجەمۆر

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، سبەینێن چوارشەممە کۆتا وادەیە بۆ وەرگرتنەوەی پەنجەمۆری ئەو کەسانەی لە هەڵبژاردنی رابردوودا پەنجەمۆرەکانیان…
Total
0
Share