کارەبای سلێمانی رایگەیاند، دوای دروستبوونی کێشەیەک لە کارەبای فیدەری سێی قەڵاچوالان کێشەکە چارەسەرکرا و دۆخی کارەبای وێستگەکە ئاسایی بووەتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی کێشەیەک لە فیدەری سێی وێستگەی کارەبای قەڵاچوالان بەهۆی سووتانی محاویلەیەکەوە دروستبوو، توانرا محاویلەیەک بە توانای 250 (کەی ڤی ئەی) بۆ وێستگەکە دابینبکرێت و کێشەکە چارەسەربکرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستادا دوای ئەوەی کێشەکە چارەسەرکرا و لەلایەن هۆبەی چاکسازیی کارەبای چوارتاوە محاویلەکە دابینکرا، کارەبای ویستگەکە گەڕاوەتەوە بۆ باری ئاسایی خۆی.