بەهۆکارى خەڵوزکردن دوو هاوڵاتى دەستگیرکران  

لە سنوورى سیتەک بەهۆکارى خەڵوزکردن دوو هاوڵاتى دەستگیرکران.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “لەپێناو پاراستنى سروشت و ژینگە و رێگرکردن لە بڕینى دارى دارستانەکان و خەڵوزکردن، مەفرەزەکانى بنکەى پۆلیسى دارستانى سیتەک دەرچوونێکیان بۆ سنوورى سیتەک ئەنجامدا دواى گەڕان و پشکنینى سنوورەکەیان توانیان دوو هاوڵاتى لەسەر دیاردەى خەڵوزکردن دەستگیربکەن”.

دەشڵێت، “توانرا دەست بەسەر 29 کیسە خەڵوز و 15 عەلاگە خەڵوز و ئۆتۆمبێلێکدا بگیرێت، پەڕاوى لێکۆڵینەوە رێکخراوە و بۆ وەرگرتنى ڕیکارى یاسایى رادەستى دادوەرکراوە”.

No photo description available.

May be an image of text that says "TOYOTA"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share