مووچەی بەشێك لە مووچەخۆران هاوتای عێراق دەكرێت و زیاددەكرێت

چرۆ حەمە شەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، وەكو فراكسیۆنی یەكێتی كار بۆ ئەوە دەكەین مووچەی زیندانییانی سیاسی لە هەرێم هاوتای عێراق بكرێت كە كەمترین مووچە یەك ملیۆن و 200 هەزار دینارە.

وتیشی، “لەگەڵ سەرۆكی دامەزراوەی شەهید ئەو پرسەمان باس كرد پێویستە زیندانییانی سیاسی مووچەیان هاوتای عێراق بكرێت و لارینەبوو، بەڵام ئەو پرسە پێویستی بە هەمواری یاسای دامەزراوەی شەهیدە”.

راشیگەیاند، چەند ئیمتیازاتێكی دیكە هەیە كە زیندانییانی سیاسی هاوشێوەی عێراق لێی سوودمەنددەبن بە جۆرێك كە دوای یەكلاكردنەوەی پرسەكە ناوەكانیان بخرێتە سەر عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەولێر.. کەسێک دوا ئەوەی کێشەی بۆ هاوسەرەکەی دروستکردبوو رووبەڕووی هێزەکانی پۆلیس بووەوە

پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکرد کە تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە، پێشتر کێشەی بۆ هاوسەرەکەی دروستکردبوو، لە کاتی دەستگیرکردنیدا رووبەڕووی هێزەکانی پۆلیس بووەتەوە…
Total
0
Share