پۆلیسى هەولێر دەستگیرکردنى دوو تۆمەتبار رادەگەیەنێت و دەڵێت، لە شەوێکدا دزییان لە چوار ماڵ کردووە و لە یەکێکیاندا هەڕەشەیان لە خاوەن ماڵ کردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، دوو تۆمەتباری بە ناوەکانی (س. ش. ک.) و (د. د. ح.)، کە نازناوى “گیڤارا یاخی و زەردەی پێ پان”یان لەخۆیان ناوە، بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی دزیکردن دەستگیرکران.
دەشڵێت، تۆمەتباران لە ماوەی یەک شەودا چوار تاوانی دزییان لە چوار ماڵی جیاواز ئەنجامداوە و، لە کۆی هەر چوار دزییەکە بڕی 25 مسقاڵ زێڕ، زیاتر لە 3500 دۆلار، دوو مۆبایل و یەک ئایپادیان دزیووە.
لەکاتی ئەنجامدانی تاوانی دزیکردن لە یەکێک لە ماڵەکاندا بە چەک هەڕەشەیان لە خاوەنی ماڵەکە کردووە، پۆلیسى هەولێر وا دەڵێت.
ئاماژەشیدا، دوای تۆمارکردنی سکاڵا و پاش بڕیارى دادوەر تۆمەتباران دەستگیرکران و لەکاتی دەستگیرکردنیشیاندا چەکی بێ مۆڵەتیان پێبووە و دەستى بەسەرداگیرا.
ڤیدیۆى ساتى تاوانەکە: