عەمید میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایدەگەیەنێت، رێوشوێنەكانی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تاوان لە مانگی رەمەزاندا هەوڵیانداوە بۆ سەقامگیرکردنی نرخی شمەک لە بازاڕدا و بەردەوامیش دەبن.
راشیگەیاند، زیاتر لە 350 كەسیان بەهۆی گرانکردنی نرخی شمەک لە مانگی رەمەزاندا دەستگیركردووە و هاوکات دەیان سەرپێچیی دیكەی پەیوەست بە بازاڕەوە لەم مانگەدا تۆمارکراون.
رۆژی 27/2/2025، وەزیری ناوخۆی عێراق رایگەیاند، هەر فرۆشیار و بازرگانێک، لە مانگی رەمەزاندا نرخی شمەک بەرزبکەنەوە، رێکاری یاسایی بەرامبەریان دەگیرێتەبەر.