بەهۆی ئەوەی لە ساڵی رابردوودا نزیکەی 890 هەزار تۆن گەنم لە پارێزگاکەدا بەرهەمهاتووە، لە سەڵاحەدین 25 سایلۆی نوێ دروستدەکریت
بەرد فەحال، پارێزگاری سەڵاحەدین لە چاوپێکەوتنێکیدا رایگەیاند، بەردی بناغەی 25 سایلۆ دانراوە و لەماوەکانی داهاتوودا کارکردن تیایاندا دەستپێدەکات، لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی پارێزگاکە.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەو 25 سایلۆیە بەسەر چەند قەزا و ناحییەیەکدا دابەشکراون و سەرجەمیان توانای هەڵگرتنی 175 هەزار تۆن گەنمیان هەیە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، هۆکاری سەرەکی بۆ دروستکردنی ئەو ژمارە سایلۆیە، بۆ زۆری بەرهەمی گەنمی جوتیارانی پارێزگاکە دەگەڕێتەوە، بەو پێیەی بە یەکێک لەو پارێزگایانە دادەنرێت کە ساڵانە زۆرترین بڕی بەرهەمهێنانی گەنم و جۆی تێدا بەرهەمدەهێندرێت.
دەشڵێت، “تەنها لە ساڵی رابردوودا نزیکەی 890 هەزار تۆن گەنم لە پارێزگای سەڵاحەدیندا بەرهەمهاتووە”.