ئامێدی.. بۆردومانەكەی فڕۆكەكانی تورکیا سێ هاوڵاتی برینداركردووە

بۆردومانكردنی كوردستان لەلایەن توركیاوە- ئەرشیڤ

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 22ی كانونی دووەم، فڕۆكەكانی تورکیا ئۆتۆمبیلێکی پەکەکەیان لە سنووری ناحیەی چەمانکێ لە شارۆچكەی ئامێدی بۆردومان کرد و بەوهۆیەوە سێ هاوڵاتی سڤیل برینداربوون.

ئەلند ئەمیر، بەڕێوبەری ناحیەی چەمانکێ لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستا-ی ڕاگەیاند، “کاتژمێر 2ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 22ی كانونی دووەم، فڕۆکەکانی تورکیا ئۆتۆمبیلێکی پەکەکەیان بۆردومانکردووە لە نزیک گوندی گرێ لە سنووری ناحیەی چەمانکێ-ی سەر بە شارۆچكەی ئامێدی لە پارێزگای دهۆک، بەوهۆیەوە سێ هاوڵاتی سڤیلی ناوچەکە برینداربوون.

برینداربوونی ئەو هاوڵاتییانە لەکاتێکدا بووە لەناو ماڵەکەیاندابوون، بەڵام بەهۆی نزیکیی شوێنی بۆردومانەکەوە برینداربوون و زیان بە خانووەکەیان گەیشتووە.

لەبارەی دۆخی تەندروستیی بریندارەکانەوە، بەڕێوبەری ناحیەی چەمانکێ وتی، “تەندروستیی دوو لە بریندارەکان باشە و لە نەخۆشخانەی چەمانکێ چارەسەرییان بۆکراوە، بەڵام یەکێکی تریان بەهۆی سەختیی برینەکەی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی دهۆک.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تاپۆكردنی خانووە بێتاپۆكان دەچێتە قۆناغێكی نوێوە
شارەوانیی تووەسپی دەستبەكاردەبێت و سنوور دیاریدەكات

عوسمان شارباژێڕی بەڕێوەبەری ناحیەی بەكرەجۆ لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ڕایگەیاند، سەرۆكایەتیی شارەوانیی تووەسپی كە لە 2010وە…
Total
0
Share