سۆران عومەر: لە جەژن نزیك دەبینەوە كەس نازانێت كەی مووچەی مانگی دوو دابەشدەكرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، كێشە لە لیستی مووچەدا هەیە و بەغداد داوای چاككردنی دەكات و دەشڵێت، “لە جەژن نزیك دەبینەوە كەس نازانێت كەی مووچەی مانگی دوو دابەشدەكرێت”.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، بەپێی رێككەوتنەكەی لە نێوان هەرێم و بەغداد كراوە دەبێت مووچە تەوتین بكرێت و داهاتی ناوخۆ رادەستبكرێت، بەڵام كەمكوڕی لە لیستی مووچەدا هەیە.

وتیشی،”پێویستە هەرێم و بەغداد لەسەر داهاتی ناوخۆ بگەنە رێككەوتن و كێشەكانیش قابیلی چارەسەرن و ئەگەر ئیرادەیەك هەبێت دەتوانرێت چارەسەربكرێت، دۆخی خەڵك خراپە و لە ئێستادا لە جەژن نزیك دەبینەوە و كەس نازانێت كەی مووچەی مانگی دوو دابەشدەكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share