لە بەغداوە كاتی ناردنی مووچەی مانگی دوو ئاشكراكرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بەغداوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، وەزارەتی دارایی عێراق لە ئەمڕۆوە تاوەكو سبەی چوارشەممە مووچەی مانگی دوو دەنێرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بڕیاری خەرجكردنی مووچەی مانگی دووی مووچەخۆرانی هەرێم دەدرێت.

جێی ئاماژەی بۆ كردنە، پێشتر رێككەوتن كرا كە بۆ ئەمساڵ كێشەی مووچە نامێنێت و مانگانە لەگەڵ مووچەخۆرانی عێراق، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەدرێت، بەڵام تاوەكو ئێستا مووچەی مانگی دوو نەنێردراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی هەولێر: تۆمەتبارێک دەستگیرکراوە و هیچ کارمەندێکمان بریندارنەبووە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، تۆمەتبارێک دەستگیرکراوە کە هەوڵی هەڵاتنی دراوە، بەڵام هیچ کارمەندێکیان بریندارنەبووە. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share