باڵیۆزی ئەرمینیا: بە هەموو شێوەیەک پاڵپشتی لە خوێندکارە عێراقییەکان دەکەین

باڵیۆزی ئەرمینیا لە عێراق رایگەیاند، بە هەموو شێوەیەک پاڵپشتی لە خوێندکارە عێراقییەکان دەکەین و دەرفەتی زیاتر لە نێوان عێراق و ئەرمینیا دەرەخسێندرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، رۆبن سوغیان باڵیۆزی ئەرمینا لە عێراق لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ میدیا عێراقییەکان رایگەیاند،  لە ئێستادا بەرەو قۆناغی بوژانەوە و باشترکردنی پەیوەندییەکانی عێراق و ئەرمینیا هەنگاودەنێین و بە رێژەیەکی بەرچاو هاوکارییەکانمان بۆ یەکتر زیاتر دەکەین.

ئاماژەی بەوەشداوە، گۆڕانکاری و ململانێ ناوچەیی و جیهانییەکان کاریگەریی نەرێنیان لەسەر پەیوەندیی نێوان عێراق و ئەرمینیا دروستنەکردووە و بەڵکو بە پێچەوانەوە پەیوەندییەکانمان بەرەوپێش چوون.

ئەوەشی خستەڕوو، لەماوەکانی داهاتوودا هەوڵدەدەین لەچەند باوارێکی گرنگدا هەمانگی و پڕۆژەی هاوبەشمان هەبێت، وەک تەکنەلۆجیا، کشتوکاڵ، پڕۆژەی بازرگانی و ئاڵوگۆڕ، زیرەکی دەستکرد و وزەی خاوێن، کەرتی پەروەردە و خوێندن.

لەکۆتاییدا وتیشی، “ئەرمینیا یەکێکبووە لەو وڵاتانەی لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا لەلایەن چەندین خوێندکاری عێراقییەوە بە مەبەستی درێژەدان بە خوێندن سەردانکراوە، هەربۆیە لەو چوارچێوەیەدا هەموو جۆرە پاڵپشتییەک بۆ خوێندکارە عێراقییەکان دەردەبڕین و هاوکارییان دەبین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: پاره‌ی پێویست له‌به‌رده‌سته‌ و پێویسته‌ 25ی مانگ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌ستپێبكاته‌وه‌

سەرۆكی لیژنەی وزە و سەرچاوەسروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دوای به‌دواداچون بۆ داهاتی نه‌وت و ناوخۆ، پاره‌ی پێویست…
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی: هاوردەکردنی پیاز و شوتی قەدەغەدەکرێت

قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، “هاوردەکردنی پیاز و شوتی قەدەغەدەکرێت”. قائیمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “لەپێناو گرنگیدان بە بەرهەمی ناوخۆ…
Total
0
Share