شیروان میرزا، ئه‌ندامی خولی پێشووی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كێك لە هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی مووچه لە به‌غدادەوە، دره‌نگ ناردنی لیستی مووچه بوو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمه‌وه بۆ عێراق.
شیروان میرزا لە لێدوانێکدا رایگەیاند، دره‌نگ ناردنی لیستی مووچه یه‌كێك له هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی مووچه‌یه و مانگ تێده‌په‌ڕ‌ێت، ئینجا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری لیستی مووچه ده‌نێرێت.
وتیشی، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری گرفتی مووچه ده‌بێت و رێككه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدادیش توندوتۆڵ‌تر ده‌كات.
لە مانگی 11ـی ساڵی رابردووەوە، مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ته‌نیا مووچه‌ی مانگه‌كانی 11 و 1ـیان یان وەرگرتووە، ئەمەش نیگەرانیی هاوڵاتییان و فەرمانبەرانی لێکەوتووەتەوە.