بەهای دۆلار گۆڕانکاری بەسەرداهات

بەهای دۆلار گۆڕانکاری بەسەرداهات و لە ئێستادا 100 دۆلاری ئەمریکی بە 148 هەزار و 100 دینار لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو مامەڵەی پێوە دەکرێت.

سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە شارەکانی هەرێمی کوردستاندا، 100 دۆلاری ئەمریکی بە 148 هەزار و 100 دینار مامەڵەی پێوەكرا و بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو گۆڕانکاری لە بەهاکەیدا دروستبووە و نزمبووەتەوە.

هاوکات، ماوەی چەند رۆژێكە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، هۆکاری سەرەکیش دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی لە ئەمساڵدا بڕیاردراوە كاركردن بە سەكۆی ئەلیكترۆنی رابگیرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share