وتەبێژی هەسەدە رایدەگەیەنێت، رێككەوتننامەكەی ئەمشەوی نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع بە نێوەندگیریی ئەمریكا كراوە.
رۆژی دووشەممە، سەرۆكایەتیی كۆماری سوریا رایگەیاند، لە نێوان مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات و ئەحمەد شـەرع، سەرۆكی كاتیی سوریا رێككەوتن واژووكراوە.
بەپێی رێككەوتنەكە، “لەمەودوا هەسەدە بەشێكە لە دامەزراوەی بەرگریی سوریا”.
هاوكات فەرهاد شامی،وتەبێژی هەسەدە رایگەیاند، رێككەوتننامەكەی ئەمشەوی نێو سەرۆكایەتیی كۆماری سوریا بە نێوەندگیریی ئەمریكا كراوە.