شارەوانی سلێمانی دیوارێکی راگر لەسەر شەقامی بەکرەجۆ نۆژەندەکاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، دیواری راگری کۆمەڵگای نیشتەجێبوونی مامۆستایانی زانکۆ لەسەر شەقامی سەرەکی بەکرەخۆ نۆژەنکرایەوە،
ئاماژەیان بەوەشداوە، دیوارە راگرەکە کەوتووەتە سەر رێگای سەرەکی بەکرەجۆ لە نزیک پڕۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیاری، و مەبەستی سەرەکی نۆژەندکردنەوەکە لەپێناو پاراستنی سەلامەتی گیانی هاولاتیان دابووە.