عێراق بۆ ساڵرۆژی کیمیابارانی هەڵەبجە پشووی راگەیاند

ئەمیندارێتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا رۆژی یەکشەممەی داهاتوو بەبۆنەی ساڵرۆژی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەوە لەسەرجەم پارێزگاکان بکاتە پشووی رەسمی.

ئەمیندارێتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو هاوکات لەگەڵ یادکردنەوەی تاوانەکانی هەڵەبجە و ئەنفال و گۆڕە بەکۆمەڵەکان و کۆڕەوی شەعبانییە و کوشتنی زانایان و بەئامانجگرتنی حزبەکان دەکرێتە پشووی رەسمی.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارەکە بەپێی ماددەی یەکەم لە یاسای پشووە رەسمییەکان ژمارە 12 ی ساڵی 2024 دەرچووە.

ئەمە یەکەمجارە لە عێراقدا لە ساڵرۆژی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا بکرێتە پشووی رەسمی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەموو هەوڵێكمان بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە و دەستەبەرکردنی ژیانێکی سەقامگیرە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد چاویکەوت بە قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی…
Total
0
Share