كۆنفرانسی خولی دووەمی دیداری یەكێتی لە هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت

بڕیارە رۆژی پێنجشەممە 13ی ئازاری 2025 كۆنفرانسی خولی دووەمی دیداری یەكێتی لە هەڵەبجە بەڕێوەبچێت .

سكرتاریەتی لیژنەی باڵای دیدار رایگەیاند، “كەشتی ئەمجارەی دیدار لە شارەزووری مەڵبەندی خەبات و تێكۆشانی بەرایی مەفرەزە سەرەتاییەكانی شۆرشی نوێ دەبێت كە هاوكاتە لەگەڵ بیرەوەریی راپەرینی گەلەكەمان”.

دیداری هەڵەبجە شەشەم كۆنفرانسی چوارچێوەی دیداری دووەمە و تەوەرەكانی تاوتوێی سیاسەت و پرسەكانی یەكێتی دەكات، بەشێكی تەوەرەكان تایبەت دەبێت بە خولیا و روانگەكانی هەڤاڵانی یەكێتی لە دەڤەری شارەزوور.

بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەسەندکراوی کۆنگرەی پێنجەم، دیداری یەکێتی چالاکییەکی رەسمیی دەورییە، یەکەم دیداری یەکێتی بەسەرپەرشتیی قوباد تاڵەبانی لە 12ی ئازاری 2022 دەستپێکرد و لە 31ی ئایاری 2022 کۆتایی بەکارەکانی هێنا و سیاسەتەکانی یەکێتی لە بوارە جیاجیاکاندا داڕشت و بووە بنەمایەک بۆ سیاسەتی گشتیی یەکێتی.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share