قائیمقامی هەڵەبجە، رایگەیاند، “هەموو هەوڵێکی خۆمان بۆ تێپەڕاندنی یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەخەینەگەڕ”.
نوخشە ناسیح، قائیمقامی هەڵەبجە، لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، “من وەکو قائیمقام و سەرجەم کەسایەتییەکانی هەڵەبجە و فراکسیۆنی یەکێتی، هەموو هەوڵی خۆمان بۆ تێپەڕاندنی یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەخەینەگەڕ”
باسی لەوەشکرد، “بۆ پشتیوانی لە یاساکە بەردەوام لە هەوڵداین و لۆبی کۆدەکەینەوە، هەرچەندە تاوەکو ئێستا هیچ کەسێکیش لە لایەنە عێراقییەکان بە رەسمی نەیوتووە دەنگ بە هەڵەبجە نادەم ئێمە دەمانەوێت گرەنتی وەربگرین کە یاساکە لە پەرلەمان تێپەڕێندرێت و شکست نەهێنێت”.