وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێتن ئامانجی سەرەكیی پڕۆژەی رووناكی بریتییە لە دابینكردنی كارەبای 24 كاتژمێری بۆ هاوڵاتییان.
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، تائێستا حكومەت هیچ بڕیارێكی لەسەر نرخی كارەبای پڕۆژەی رووناكی نەداوە و خەرجیی ساڵانەی كارەبا زیاتر لە دوو ملیار دۆلار بووە.
وتیشی، “یەكێكی دیكە لە سوودەكانی پڕۆژەكە بۆ ژینگەیە كە ئەو هەموو مۆلیدەیە رادەگیرێن و ژینگە پیس ناكات”.