بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، چوار تۆمەتباری بە تۆمەتی تەقەكردن و هەڕەشەكردن و جنێودان و هەڵكوتانەسەر ماڵێك دەستگیركرد.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەو تۆمەتبارانە كە دووانیان كوڕ و باوكن و خەڵكی سنووری قەزای خەباتن، لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی هەڵیانكوتابووە سەر ماڵێك لە شاری هەولێر، بۆیە دوای تۆماركردنی سكاڵا، لە ئۆپەراسیۆنێكی تایبەتدا بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە دەستگیركران و ڕادەستی دادگا كران.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە كاتی بوونی هەر گرفت و كێشەیەكدا هاوڵاتییان هەرگیز پەنا نەبەنە بەر توندوتیژی و پۆلیس ئاگاداربكەنەوە و هەر كەسێك سەرپێچیی یاسا بكات رووبەڕووی دادگا دەكرێتەوە.