بڕیارێک بۆ خوێندکارانی دەرەوەی وڵات دەرکرا

بەهۆى پشووەکانى نەورۆز و جەژنی رەمەزان، وەزیری خوێندنى باڵا بڕیارێک بۆ خوێندکاران/ قوتابیانى دەرەوەى وڵات دەردەکات.
وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “بەهۆى نزیکبونەوەى پشووەکانى نەورۆز و جەژنی رەمەزان و لەبەرچاوگرتنى بارودۆخى ئەو خوێندکار/ قوتابیانەى لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن، د. ئارام محەمەد، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاریدا بە؛ رێگەپێدان بە قوتابى/ خوێندکارانى دەرەوەی وڵات بەمەبەستى گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان”.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “بەپێی بڕیارەکە ئەو خوێندکار/قوتابییانەی لە دەرەوە دەخوێنن لە 12ی ئازار تاوەکو 5ی نیسانی 2025 واتە ماوەی 24 رۆژ، لە شارەکانى هەرێمى کوردستان بەسەر ببەن بە ماوەی مانەوە بۆیان هەژماردەکرێت”.
بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share