وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: هانی بەغداد دەدەین بە خێرایی بۆ دابینكردنی وزە، واز لە تاران بهێنێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، واشنتن پێداچوونەوە بە تەواوی لێخۆشبوون لە سزاكانی پەیوەست بەو وڵاتانە دەكات كە سەرچاوەی دارایی بۆ تاران دابین دەكەن و هیچ درێژ كردنەوەیەكیش بۆ وادەی ئەو لێخۆشبوونانە نییە.

تامی بروس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، واشنتن وادەی لێخۆشبوون بۆ هیچ وڵاتێك درێژناكاتەوە كە سەرچاوەی دارایی بۆ ئێران دابینبكات.

وتیشی، “هانی بەغداد دەدەین كە چیدیكە پشت بە تاران نەبەستێت بۆ دابینكردنی سەرچاوەكانی وزە و هەرچی زووە لە رێككەوتنی دابینكردنی سەرچاوەكانی وزەی غاز و كارەبا لەگەڵ ئێران، بكشێتەوە”.

بروس جەختی لەوەشكردەوە، بەهیچ شێوەیەك دەستوپەنجە لەگەڵ ئەو وڵاتانە نەرمناكەن كە تۆڕێك لە سەرچاوەی دارایی بۆ تاران دابین دەكەن و ئیدارەكەی سەرۆكی وڵاتەكەشی سوورە لەسەر ئەوەی كە رێگە نەدات ئێران هیچ هاریكارییەكی ئابووری و دارایی بدرێت.

باسی لەوەشكردووە، پێشوازی لە دەستپێشخەرییەكانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكەن سەبارەت بە هەوڵەكانی بۆ پشتبەستن بە وڵات بۆ دابینكردنی سەرچاوەكانی وزە و بەتایبەتیش كارەبا.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاشكراشیكردووە، فشارێكی جددی لەلایەن سەرۆكی ئەمریكاوە دەكرێت لەبەرانبەر ئەوەی كۆتایی بە هەڕەشەی چەكی ئەتۆمی ئێران بهێندرێت و هێڵێكی سووریش بۆ بەرنامەكانی مووشەكی بالیستی دابندرێت كە بە گرووپە تیرۆریستییەكان دەبەخشرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەیاد عەلاوی دەستپێشخەرییەكی نوێ بۆ كۆكردنەوەی لایەنەكان ڕادەگەیەنێت

ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی ئیئتیلافی نیشتمانی دەستپێشخەرییەك بۆدەربازبوون لەم دۆخە چەقبەستووەی عێراق ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، پشتگیرییەکی بەرفراوانی بۆ دەستپێشخەرییەکەی…
زیاتر ببینە

د. بڕیار رەشید: خشتەكانی بودجە بە شێوەیەك گۆڕانكاری تێداكراوە كە لە بەرژەوەندیی مووچەخۆرانی هەرێمدایە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، خشتەكانی بودجە بە شێوەیەك گۆڕانكاری تێداكراوە كە لە بەرژەوەندیی مووچەخۆرانی هەرێمدایە و ئەوەی…
Total
0
Share