بۆچی هەندێک لە کەسانی بەتەمەن کێشەی کەمخەوییان هەیە؟

زۆرینەی ئەو کەسە بەتەمەنانەی لە نزیکمانن کێشەی کەمخەوییان هەیە بە تایبەت لە شەواندا، توێژینەوەیەکەیش سەلماندوویەتی 40-70% ی کەسانی سەروو تەمەن 65 ساڵ رووبەڕووی ئەم کێشەیە دەبنەوە.

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەکە کە لەلایەن دەزگای خەوی ئەمریکی بڵاوکراوەتەوە، 40-70% ی کەسانی سەروو تەمەن 65 ساڵ تووشی کەمخەوی درێژخایەن بوونەتەوە بە تایبەت لە کاتەکانی شەودا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەشێک لە هۆکارەکانی کەمخەوی بۆ گۆڕانکاری لە هۆڕمۆنەکان، زوو میزکردن، وەستانی هەناسە و گەرمابوون و ئارەقەکردن دەگەڕێتەوە، جگە لەوەش زۆرینەی کەسانی بەتەمەن بەهۆی زۆری کاتی بەتاڵەوە کاتەکانی رۆژیان بە خەو بەسەردەبەن و لە کاتی شەودا ناتوانن بخەونەوە.

توێژەران دەڵێن، کەمخەوی کەسانی بەتەمەن لە کاتەکانی شەودا حاڵەتێکی ئاساییە و جێگای مەترسی نییە، چونکە لە راستیدا وەک منداڵ نین پێویستیان بە خەوی زۆربێت.

بۆ ئەوەی کەسانی بەتەمەن خەوێکی ئاسوودە بکەن، پێویستە شوێنێکی سارد و بێدەنگ و تاریکیان بۆ دابینبکرێت، پێش نووستن چەندین جار هەناسەی قووڵ هەڵمژن و لە کاتەکانی رۆژدا نەخەون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆرۆنا چین دەخاتە بەردەم مەترسیی داخستنی تەواوەتی.. دڵی دارایی چینی پەکخستووە

دەسەڵاتدارانی تەندروستیی پەکین ڕایانگەیاند، هەوڵەکانیان بەردەوامە بۆ بەدواداچوون و کۆنترۆڵکردنی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا کە ماوەی هەفتەیەکە لەدوای شەنگەهایەوە لە…
زیاتر ببینە

لە هەرێمی کوردستان ئەو شروبانە هەن کە ژمارەیەک منداڵ بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە؟

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەبارەی چەند شروبێکەوە هۆشداری دا ڕایگەیاند، کە ئەو شروبانە بوونەتەهۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەک منداڵ. لەبارەی بوونی…
Total
0
Share