لە چەند پارێزگایەكی عێراق پشوو راگەیەندرا

بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینە بەخووڕەی چەند ناوچەیەكی عێراقی گرتووەتەوە سبەی یەكشەممە، لە ناوەندەكانی خوێندن و دەزگا و دامەزراوە حكومییەكانی چەند پارێزگایەك كرایە پشوو.

میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووەتەوە، سبەی یەكشەممە، لە پارێزگاكانی بابل، زیقار و واست، بەهۆی بەردەوامبوونی ئەو شەپۆلی بارانبارینە بەخووڕەی ئەو پارێزگایانەی گرتووەتەوە، بڕیاردراوە بكرێتە پشوو لە سەرجەم فەرمانگە حكومییەكان و ناوەندەكانی خوێندنی ئەو پارێزگایانە.

جێی ئاماژە بۆ كردنە، شەوی رابردووش شەپۆلێكی بارانبارینی بەخووڕ بەغدای پایتەخت و چەند ناوچەیەكی گرتەوە و لافاو لە چەند شوێنێك دروستبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەكەی عێراق ڕاپۆرتی خۆی لەبارەی لەشكركێشییەكانی توركیا ئامادەكرد و پێشكەشی كازمی دەكات

سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ڕاپۆرتێكیان لەبارەی دەستدرێژییەكانی توركیا بۆسەر خاكی هەرێمی كوردستان…
Total
0
Share