سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، بەكارهێنەران و بازرگانانی دراوە ئەلیكترۆنییەكان ئاگادار دەكاتەوە كە پەلە نەكەن لە فرۆشتنی دراوەكانیان.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە یەكەم دیداری رەسمی كۆشكی سپی بۆ پێبەندییە ئەلیكترۆنییەكان رایگەیاند، ئەمریكا لەبواری تەكنەلۆژیا و زیرەكی دەستكرد-دا بەرەو پێشچوونێكی زۆر بەخۆوە بینییوە و لەسەر ئەم رێرەوەش بەردەوامدەبن.
وتیشی، “بەكارهێنەران و مامەڵەكارانی دراوە ئەلیكترۆنی و بیتكۆیین ئاگادار دەكەمەوە كە لە فرۆشتنی بیتكۆیینەكانیان پەلە نەكەن، چونكە ئەمریكا دەكەینە گەورەترین وڵات بۆ بەكارهێنان و مامەڵە ئەلیكترۆنییەكان”.
روونیشیكردەوە، “دەبێت ئەمریكا ببێتە رێڕەوێك بۆ گرنگیدان بە زیرەكی دەستكرد و گەردوونگەڕی و وڵاتەكەمان بەرەو پانتاییەكی جیاوازتر هەنگاو پێدەنێین”.