لەبارەی مووچەی مانگی شوباتەوە زانیاریی نوێ ئاشکراکرا

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، وەزیری دارایی عێراق بۆ مووچە داواکاریی نوێی لە هەرێم هەیە.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، “وەزیری دارایی عێراق بۆ لیستی مووچەی مانگی شوبات و مانگەکانی دواتر، تەئکید لەسەر خێرا ناردنی زانیاریی مووچەخۆرانی هەرێم دەکاتەوە بۆ تەوتین بەپێی رێکارەکان کە لە بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراقدا هاتوون”.

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، “هەروەها تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق رایدەگەیەنێت مووچەی مانگی 12ی ساڵی 2024ی رادەستی حکومەتی هەرێم کراوە، ئەوەش لەوەڵامی داواکاریی مامۆستایانی مانگرتوو لە سلێمانی کە لە 3ی شوباتی 2025 ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عێراقمان کرد، نووسینگەی سەرۆک وەزیران داواکەی ئاراستەی وەزیری دارایی کردووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رەحمان غەریب: ئەو مامەڵەیەی هێزە ئەمنییەكانی هەولێر لەگەڵ ڕۆژنامەنوسان ئەنجامیاندا كاركردن بوو بە میزاجی حزبی

رەحمان غەریب رێکخەری سەنتەری میترۆ رایگەیاند، ئەوەی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر روویدا بە دەستگیركردنی ژمارەیەك لە رۆژنامەنوسی دەزگاكانی…
Total
0
Share