لێخۆشبوونەكەی ئەمریكا كۆتاییهات؛ چیدیكە عێراق ناتوانێت غاز لە ئێرانەوە هاوردە بكات

ئەو وادەیەی واشنتن بۆ بەغدادی دانابوو لە پێناو هاوردەكردنی سەرچاوەی وزە لە تارانەوە كۆتایی هات و ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانیش دەڵێت، “بارودۆخێكی سەخت چاوەڕوانمان دەكات”.

8ی مارسی 2025، كۆتا وادەی لێخۆشبوونەكەی ئەمریكا بوو بۆ عێراق كە رێگای بە بەغداد دەدا لە ئێرانەوە سەرچاوەكانی وزەیە بەتایبەت غاز و كارەبا دابینباكات.

لەمبارەیەشەوە ئەمرسەعدون لامی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، عێراق لە ئێستادا جێگرەوەی نییە بۆ كارپێكردنی وێستگەكانی كارەبا و پچڕانی غازی ئێران دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی سەعاتەكانی پێدانی كارەبا.

روونیشیكردەوە، هاوینێكی سەخت رووبەڕووی بەغداد و پارێزگاكانی دیكە دەبێتەوە و پێشبینیش دەكەین واشنتن دەستوپەنجە بۆ پرسی غاز نەرم بكات، ئەویش لەبەرانبەر جددی بوونی عێراق بەرانبەر داواكارییەكانی ئەمریكا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پشووی ئەنجومەنی نوێنەران کۆتاییهات و کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی و سەرۆکی فراکسیۆنەکان دواخرا

ئەمڕۆ سێشەممە پشووی ئەنجومەنی نوێنەران کۆتاییهات، هەرچەندە بڕیاربوو کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی و سەرۆکی فراکسیۆنەکان بەڕێوەبچێت بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.…
زیاتر ببینە

بەكیر پەڕییەوە بۆ ئاشكراكردنی بازرگانیی چەكی تورکیا لەگەڵ بەرەی نوسڕە

مافیا یاخیبووەكەی توركیا، بەردەوامە لە ئاشكراكردنی نهێنییەكانی دەوڵەت و بەرپرسانی وڵاتەكە، ئەمجارە پەڕییەوە بۆ ئاشكراكردنی بازرگانیی چەك لەنێوان…
Total
0
Share