سۆران عومەر: پڕۆژەكەی ناویان ناوە رووناكی بە بازرگانیكردنی كارەبا و رووتاندنەوەی خەڵكە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، پڕۆژەكەی ناویان ناوە رووناكی بە بازرگانیكردنی كارەبا و رووتاندنەوەی خەڵكە.

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پڕۆژەی رووناكی یان پڕۆژەی بە بازرگانیكردنی كارەبا لەسەر گیرفانی بەتاڵی خەڵك كە پڕۆژەكەی ناویان ناوە رووناكی بە بازرگانیكردنی كارەبایە و رووتاندنەوەی خەڵكە و پێشتر لە چەندین رێگاوە هەوڵیانداوە كارەبا بەبازرگانی بكەن سەركەوتوو نەبوون و لەئێستادا پێیانوایە بەگرانكردنی كارەبا دەتوانن بەكارهێنانی كارەبا كەم بكەنەوە تاوەكو كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا زیادبكەن بۆ 24 كاتژمێر، بەڵام لەسەر گیرفانی خەڵك و ئەو خەڵكەی كە لە سێ مانگ دا یەك مووچەی وەرگرتووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لەم نێوەندەدا خەڵكی بە گشتی زەرەرمەندە چونكە تاوەكو ئێستا كارەبا لە هەرێم تەنها بۆ رووناكی بەكارنایەت، بەڵكو لە وەرزەكاندا بۆ گەرمكردنەوە و فێنكردنەوە بەكاردەهێنرێت، نەوت و غاز بە هاوڵاتی نادرێت بۆیە خەڵك بەدیلی كارەبای نییە تاوەكو كارەبا كەم بەكاربهێنێت.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشەوا هەورامانی بۆ میدیاکان: تەنیا پشت بەو زانیارییانە ببەستن کە دەزگا ئەمنییەکان بڵاویدەکەنەوە

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، سەلامەتی گیانی هاوڵاتییان لە سەروو هەموو شتێکەوەیە. پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان…
زیاتر ببینە

کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت دەستیپێکرد

کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بە بەشداری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەستیپێکرد و دەستپێکی کۆبوونەوەکە بە پیشکەشکردنی ڕاپۆرتی…
Total
0
Share