ئەمڕۆ هەینی، 34 ساڵ بەسەر راپەڕینی شاری سلێمانی-دا تێدەپەڕێت كە دەستپێكەكەی لە دەربەندی رانیەوە بوو.
راپەڕینی هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان بە پشتیوانیی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە بەیانیی رۆژی 5ی ئازاری ساڵی 1991 لە رانیەوە دەستیپێكرد و لە 21ی ئازاری هەمان ساڵ لە شاری كەركوك كۆتاییپێهات .
لە 7ی ئازاری هەمان ساڵیشدا، خەڵكی سلێمانی بە پشتیوانی هێزەكانی پێشمەرگە هەڵیان كوتایە سەر بنكەی حامیەیی پۆلیس و سەرا و ئازادیان كرد، هەروەها بۆ بەیانیی 8ی ئازار قەڵای ئەمنە سورەكەی سلێمانی و سەر بازگەی سەلام و بازگەكانی سەر چیای ئەزمەڕیان كۆنتڕۆڵكرد.
هەر لەو ماوەیەشدا هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان، بە چەكی قورس و سوك سەرجەم بارەگاكانیان بە سەرانی رژێمی بــ.ـــەعــ.ــســ.ــی پێشوو چۆڵكرد و جگە لەوەی ژمارەیەكی زۆریان كوژران، بەشێكی دیكە بۆ ناوچەكانی خۆیان لە ناوەڕاست و باشووری عێراق نێردرانەوە.