بەڕێوەبەرایەتيی ئاسایشی لازقیە قەدەغەی هاتوچۆی لەو شارە تاوەكو كاتژمێر10ـی سەر لە بەیانی راگەیاند.
بەهۆی ئەو دۆخەی ئەمشەو لە چەند ناوچەیەكی سوریا روویدا و پێكدادان لە نێوان هێزەكانی ئەحمەد شەرع و عەلەوییەكان روویدا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی لازقیە بڕیاریدا بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دۆخەكە لە كاتژمێر 10ی ئەمشەوەوە تاوەكو 10ی سەر لەبەیانی سبەینێ هەینی قەدەغەی گشتیی هاتوچۆ رابگەیەندرێت.
هاوكات هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدرێت كە پێویستە لە ماڵەكانیان بمێننەوە.