کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەگەر مەرج و داواکارییەکانیان جێبەجێبکرێن، ئامادەن بۆ دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە.
کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ حکومەتی عێراق و بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گفتوگۆیان لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت لە ڕێگەی بۆریی عێراق – تورکیاوە کرد.
ئەپیکور دەڵێت، “ئێمە دوپاتی دەکەینەوە کە ئامادەین دەستبەجێ هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆریی عێراق-تورکیاوە دەستپێبکاتەوە، هەر کاتێک ئەو مەرجانەی لە تشرینی دووەمی 2023ـوە دانراون، جێبەجێکران”.