وەزارەتی پەروەردە ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاوكردەوە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ئەنجامی تاقیكردنەوە بەراییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەكانییەوە بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە راگەیەندراوێكیدا دەڵێت، “قوتابیان و خوێندكارانی خۆشەویست, بەشداربووانی تاقیكردنەوە بەراییەكان پۆلی 12ی ئامادەیی بەهەموو بەشەكانییەوە بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025 ئاگاداردەكەینەوە كە دەتوانن لە رێگای ئەم لینكەی خوارەوە ئەنجامی تاقیكردنەوەكانتان وەربگرنەوە.

لەم لینكەوە ئەنجامەكەت وەرگرە:

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئاگادارتان دەكەین كە دوای یەك كاتژمێر لە راگەیاندنی ئەنجامەكان دەتوانن پەڕەی وەڵام ( سۆما )كانتان ببینن لە رێگای ئەم لینكەی خوارەوە.

لەم لینكەوە سۆماكەت ببینە:

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share