کارەبای سلێمانی: کێشەیەکی کارەبا چارەسەرکرا

کارەبای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی کێشەیەکی کارەبا لە یەکێک لە هێڵەکاندا دروستبوو کێشەکە چارەسەرکرا.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، کێشەی هێڵی 132 (کەی ڤی) لەنێوان بەردەقارەمان بۆ تاسڵوجە چارەسەرکرا.

ئەوەشی خستەڕوو، دوای ئەوەی لە لایەن چاودێرانی وێستگەی 132 (کەی ڤی) تاسڵوجە لە حاڵەتی سوور بوونەوەی جەمپەری هێڵەکە ئاگادارکراینەوە، تیمێکی هۆبەی چاکسازیی هێڵەکان بە هاوکاری هۆبەی ئامێرەکان چارەسەری کێشەکە کرا.

ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستادا جەمپەری نوێ بۆ هێڵە کارەباییەکە دانراوە و بارودۆخی هێڵە ئاسایی بووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share