بە بڕی ملیارێک دینار دەرمان و پێداویستی پێشکەش بە تەندروستیی سلێمانی کرا

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی، رایگەیاند، ” بە بڕی ملیارێک دینار دەرمان و پێداویستی پێشکەش بە تەندروستیی سلێمانی کرا”.

د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “ساڵانە بەهۆی دواکەوتنی رەزامەندییەکانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی تەندروستی بۆ کڕینی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی تووشی قەیران دەبین، ئەمساڵیش تاوەکو ئێستا رەزامەندی نەدراوە و ئەوەش گرفتی بۆ دروستکردووین”.

وتیشی، “ئەمڕۆ لەلایەن رێکخراوێکەوە بە بڕی ملیارێک دینار دەرمان و پێداویستیی پزیشکی و تاقیگەیی پێشکەش بە تەندروستیی سلێمانی کرا و سوپاسی هەر کەسێک دەکەین کە هاوکارییمان دەکات”.

باسی لەوەشکرد، “بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی یەک سەنتی یەک کۆمپانیا قەرزار نییە، ئەوەی هەیە پەیوەندی بە نەبوونی نەختینە هەیە لە بانکدا”.

لەبارەی گرفتی جیاوازی لە نرخی دەرمان لە دەرمانخانەکاندا، بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، “تاوەکو سیستمی ئەلیکترۆنی بۆ دەرمان دانەنرێت کێشەی جیاوازیی نرخی دەرمان چارەسەرناکرێت، پێویستە وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئەوکارە بکات”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فراكسیۆنی پارتی روونكردنەوە لەبارەی پڕكردنەوەی شوێنەكەی هێمن هەورامی دەدات

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان لەبارەی پڕكردنەوەی شوێنەكەی هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمان روونكردنەوە دەدات و جەختیشدەكاتەوە…
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: تەرمی ئەو هاوڵاتییە دۆزرایەوە کە لەسەرەتای ئەم مانگەوە چارەنووسی نادیار بوو

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی قەرەداغ تەرمی ئەو هاوڵاتییەیان دۆزییەوە کە لەسەرەتای ئەم مانگەوە چارەنوسی…
Total
0
Share