تەندروستیی ئاكرێ بڵاویکردەوە، سەگ پەلاماری منداڵێکی داوە و بەو هۆیەوە گیانیلەدەستداوە.
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی ئاكرێ لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، منداڵێكی تەمەن دوو ساڵ بەناوی شەهرام شەعلان بەهۆی پەلاماری سەگەوە گیانیلەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، “رووداوەكە ئێوارەی دوێنێ روویداوە و لە گوندی شیوەڕێی سنوری بەردەرەش بووە و ئەو منداڵە لەلایەن پێنج سەگەوە پەلامار دراوە”.
ئەوەشیخستووەتەڕوو، ” لە نەخۆشخانەی گشتیی ئاكرێ نەشتەرگەری بۆ ئەو منداڵە تەمەن دوو ساڵانە كراوە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە كەمێك پێش ئێستا گیانیلەدەستداوە”.