هەشت ملیۆن ئۆتۆمبێل کێشە بۆ کەرتی گواستنەوەی عێراق دروستدەکەن

بەرپرسێکی عێراق رایدەگەیەنێت، ساڵانە هەزاران ئۆتۆمبێل هاوردەی عێراق دەکرێن و گرفت بۆ کەرتی گواستنەوە و هاتووچۆی هاوڵاتییان دروستدەبێت.

هاشم سودانی، بەڕێوەبەریی گشتیی کۆمپانیای هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل لە عێراق، لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، لە چوار ساڵی رابردوودا نزیکەی 200 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی عێراق کراوە و ئاستەنگی بۆ شەقامەکان دروستکردووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، کۆی گشتی ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە عێراقدا بوونیان هەیە نزیکەی هەشت ملیۆنیان تێپەڕاندووە، هەربۆیە زۆربوونی ژمارەی ئۆتۆمبێل لە وڵاتەکەدا بووەتەهۆی قەرەباڵغی و جەنجاڵییەکی زۆر لەسەر شەقامەکان و گرفتی بۆ کەرتی گواستنەوە دروستکردووە.

دەشڵێت، “پێویستە کۆنتڕۆڵی ئاستی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بکرێت و سنوورێکی گونجاویان بۆ دابندرێت، یاخود لە بەرامبەردا ژمارەی پرد و شەقام و جووتسایدەکان زیادبکرێن و رێگاوبانەکان باشتر بکرێن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق لە رێگای كامێرای چاودێرییەوە چاودێریی جموجۆڵی بازرگانیی دەروازە سنوورییەكانی هەرێم دەكات

حكومەتی عێراق لە رێگای كامێرای چاودێرییەوە چاودێریی جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازە سنوورییەكانی هەرێم و عێراق دەكات كە كامێراكان…
Total
0
Share